هەلی کاری نوێی پەرستاری لە کەرتی پیشەسازی و کلینیکی جوانکاری
دەرفەتی کار بۆ پەرستاران لە نۆڕینگەی کارگەیەک لە عەربەت و کلینیکی ڤاری لە سلێمانی
KTI
ئاگاداری بۆ دەرچوو و فێرخوازانی بەشی پەرستاری؛ دوو دەرفەتی کاری نوێ لە بواری پەرستاریدا ڕاگەیەندراون بەم شێوازەی خوارەوە:
١. پەرستار بۆ نۆڕینگەی کارگە (عەربەت):
شوێن: کارگەی ئەڵماس لە عەربەت.
ڕەگەز: تەنها نێر.
مەرجەکان:
دانیشتووی شارۆچکەی عەربەت بێت.
بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆمی لە پەرستاریدا هەبێت.
ئەزموونی کارکردنی لە بەشی فریاکەوتن (تەواری) هەبێت.
شارەزایی تەواوی لە فریاگوزاری سەرەتایی، تەداویکردن و دەرمانەکانی OTC هەبێت.
کاتی دەوام: ٦ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (جگە لە ڕۆژانی هەینی)، کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تا ٥:٠٠ی ئێوارە.
مووچە و ئیمتیازات: ٦٠٠،٠٠٠ دیناری مانگانە (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت)؛ نانخواردن و هاتووچۆ دابین کراوە.
شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ ئیمەیڵی hr@almas-factory.com و لە بەشی بابەت (Subject) بنووسن Nurse.
دوا وادە: ١٥/١٠/٢٠٢٦.
٢. کلینیکی جوانکاریی ڤاری (سلێمانی):
شوێن: کلینیکی ڤاری (Vary Derma Clinic).
پێویستی: دوو پەرستار لە ڕەگەزی مێ بۆ ئەم بەشانە:
یاریدەدەری پزیشکی نەشتەرگەری و جوانکاری.
کارمەندی ڕیسێپشن (پێشوازی).
مەرجەکان:
ئەزموونی کاری لە ١ ساڵ کەمتر نەبێت.
زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت.
کێشەی دەرکەوتنی لە سۆشیاڵ میدیادا نەبێت.
سەلیقەی وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆی باش بێت.
شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ وەتسئەپی ژمارە: 07700939329 (تەنها ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە سیڤی بنێرن).


