دەرفەتی کاری نوێ لە بواری پەرستاری و تەندروستی لە شاری سلێمانی
هەلی کار لە نۆڕینگە، کلینیکی جوانکاری، و نوێنەرایەتیی زانستی و بازرگانی
KTI
ئاگاداری بۆ دەرچووان و فێرخوازانی بەشی پەرستاری؛ چەند نۆڕینگە و کۆمپانیا لە شاری سلێمانی هەلی کاریان بۆ چەندین بواری پەرستاری و تەندروستی ڕاگەیاندووە بەم شێوازەی خوارەوە:
١. کارمەند / پەرستار بۆ نۆڕینگە (کانی سپیکە):
پێویستی: کارمەندێکی ڕەگەزی مێ بۆ نۆڕینگەیەک لە کانی سپیکە.
مەرجەکان: شارەزای پرۆسیجەرە پەرستارییەکان بێت؛ ماڵی لە کانی سپیکە یان نزیک بێت.
شێوازی پێشکەشکردن: نامە بنێرن بۆ ژمارە: 07701411457
٢. کارمەند بۆ نۆڕینگە (هەواری شار):
پێویستی: یەک کارمەند بۆ کارکردن بۆ ١ شەفت لە ڕۆژێکدا لە نۆڕینگەیەک لە هەواری شار.
مەرجەکان: شارەزایی تەواو لە دانانی کانیۆلا، لێدانی دەرزی و پرۆسیجەرەکانی نێرسینگ؛ شارەزایی لە دەرمان؛ ئەگەر ماڵی نزیک بێت ئەگەری وەرگرتنی زیاترە.
شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ وەتسئەپی ژمارە: 07706635236
٣. مەندوبی فرۆشتن بۆ کۆمپانیای کۆزمەتیک (سلێمانی):
پێویستی: ٢ مەندوبی فرۆشتن (کوڕێک و کچێک) بۆ کارکردن لەگەڵ دەرمانخانەکان، سەنتەرەکانی جوانکاری و فرۆشگاکان.
مەرجەکان: خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت؛ توانای پەیوەندیکردن و مامەڵەی باشی لەگەڵ کڕیاران هەبێت؛ زانینی زمانی عەرەبی باشترە بەڵام مەرج نییە؛ کاتی کارکردن دوای نیوەڕوانە.
شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ ئەم ئیمەیڵە: Kozhin.idris.m@gmail.com
٤. کلینیکی جوانکاری (تووی مەلیک):
پێویستی: دوو کارمەندی ڕەگەزی مێ:
١ پەرستار
١ سکرتێر
مەرجەکان: ئەزموونی کاری پێشووی هەبێت؛ زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت؛ تەمەنی گونجاو بێت.
تێبینی: کاتی دەوام ٨ کاتژمێرە و مووچە لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت.
شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ ژمارە: 07703754747


