نوێترین دەرفەتەکانی کاری پەرستاری لە شاری سلێمانی
چەندین دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی پەرستاری لە نۆڕینگە و دایەنگەکاندا
KTI
ئاگاداری بۆ دەرچوو و فێرخوازانی بەشی پەرستاری؛ چەندین نۆڕینگە و دایەنگە لە شاری سلێمانی هەلی کاریان بۆ پەرستاران ڕاگەیاندووە بەم شێوازەی خوارەوە:
١. پەرستار بۆ دایەنگە (چوارباخ):
پێویستی: پەرستارێکی ڕەگەزی مێ بۆ دایەنگەیەک لە گەڕەکی چوارباخ.
پەیوەندی: 07719210070
٢. دوو پەرستاری بەئەزموون بۆ نۆڕینگە (سلێمانی):
پێویستی: دوو پەرستاری ڕەگەزی مێ بۆ نۆڕینگەیەک لە شاری سلێمانی.
مەرجەکان: ئەزموونی پێشتری کارکردنی هەبێت لە نۆڕینگە، شارەزای پرۆسیجەرەکانی نۆڕینگە بێت و لە دەرمانەکانی ناو نۆڕینگە شارەزا بێت.
شێوازی پێشکەشکردن: پەیوەندی بکەن یان سیڤی بنێرن بۆ وەتسئەپی ژمارە: 07702213388
٣. کلینیکی نەشتەرگەری و جوانکاری (شەقامی ئۆرزی):
پێویستی: دوو پەرستاری ڕەگەزی مێ:
پەرستار وەک یاریدەدەری پزیشکی نەشتەرگەری و جوانکاری.
پەرستار بۆ کاری ڕیسێپشن (پێشوازی).
مەرجەکان: ئەزموونی کارکردنیان لە ساڵێک کەمتر نەبێت، بە باشی زمانی کوردی و عەرەبی بزانن، سەلیقەی وێنەگرتن و ڤیدیۆکردنیان باش بێت و کێشەی دەرکەوتنیان لە سۆشیاڵ میدیا نەبێت.
شێوازی پێشکەشکردن: ناردنی سیڤی بۆ وەتسئەپی ئەم ژمارەیە: 07700939329 (تکایە تەنها ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە سیڤی بنێرن).
٤. دایەنگەی پەریسا (بەکرەجۆ):
پێویستی: پەرستارێک بۆ دایەنگەی پەریسا لە بەکرەجۆ.
شێوازی پێشکەشکردن: بۆ زانینی کاتی دەوام و مووچە، سیڤی بۆ ئەم ژمارەیە بنێرن: 07709929006


